بانە؛ هێمن خورشیدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
٢٩ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٦:٣٧
هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥
هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی هێمن خورشیدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥)، هێمن خورشیدی، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی بانە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی هێمن خورشیدی، ئەم هاووڵاتییە لە شوێنی کارەکەی لە قاوەخانەکەی خۆی لە بانە دەسبەسەرکراوە.
ناوبراو دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی سەپێنراو بەسەریدا لە بەردەستدا نییە.
سەرچاوە: Hengaw