سەید ڕەحمان حوسێنی و ئەحمەد مام‌شەریفی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا

٢٩ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ٢١:٢٨

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥

سەید ڕەحمان حوسێنی و ئەحمەد مام‌شەریفی، دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە کۆی گشتی سزای شەش ساڵ و شەش مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێنرا. ئەم دوو هاووڵاتییە لە کاتی شەڕی ئیسرائیل و ئێراندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥)، سەید ڕەحمان حوسێنی و ئەحمەد مام‌شەریفی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سێڵوە"ی سەر بە پیرانشار، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام»، بە ڕیز سزای سێ ساڵ و شەش مانگ و سێ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێنراوە.

ئەحمەد مام‌شەریفی و سەید ڕەحمان حوسێنی ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٥، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کران.

ئەم دوو هاووڵاتییە تا کاتی دەرچوونی سزاکەیان لە دەستبەسەریدا ماونەتەوە و بە درێژایی ئەو ماوەیە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە