ئورمیە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و نادیاری چارەنووسی محەممەد ڕەشیدزادە

٣ سەرماوەز ٢٧٢٥، ٢٠:١٣

هەنگاو؛ دووشەممە ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٥

محەممەد ڕەشیدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی بانە، لە ماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابڕدوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی محەممەد ڕەشیدزادە و بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە، هێشتا هیچ هەواڵێکیان لەسەر چارەنووسی ناوبراو دەست نەکەوتووە .

محەممەد ڕەشیدزادە، لەگەڵ مستەفا قەوسی، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥)، لە ڕێگەی پیرانشار–مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراونەتەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە سەپێنراوەکان و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە