شنۆ؛ بیلال ئەحمەدی‌ئازەر لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کرا

٥ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٧:١٩

هەنگاو؛ چوارشەممە ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٥

هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی بیلال ئەحمەدی‌ئازەر،بە بەکارهێنانی توندوتیژی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥)، بیلال ئەحمەدی‌ئازەر، خەڵکی "نەڵووس"ی سەر بە شنۆ، دەستبەسەر کرا.

دەستبەسەرکردنی بیلال ئەحمەدی‌ئازەر لە ماڵی خۆی بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەنجام دراوە و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر وردەکاریی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە سەپێنراوەکانی دژی بیلال ئەحمەدی‌ئازەر لە بەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە