دەستبەسەرکردنی لانی کەم سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە مەهاباد

٩ سەرماوەز ٢٧٢٥، ٢١:٥٥

هەنگاو؛ یەکشەممە ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٥

دەسبەسەرکرانی لانی کەم سێ هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد، بە ناوەکانی هێمن ئێوەر، پێشەوا ئارموون و سەعید فەتحی نژاد، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥)، هێمن ئێوەر، پێشەوا ئارموون و سەعید فەتحی نژاد،خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکەش لە مەهاباد بە شێوەیەکی هاوکات دەستبەسەر کراون کە ناسنامەیان لەلایەن هەنگاوەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

هێمن ئێوەر، پێشەوا ئارموون و سەعید فەتحی نژاد، دوای دەستبەسەرکرانیان لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، بۆ گرتووخانەی ئەو دەزگا ئەمنییە لە مەهاباد گوازراونەتەوە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاریی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە سەپێنراوەکان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییانە لە بەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە