جێبەجێكرانی سزای سێدارەی ئازاد چەنگە لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە
هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٥
سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد بە ناوی ئازاد چەنگە (قەلەڕەش)، كە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدادەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە جێبەجێ كرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی بەندكراوێک بە ناوی ئازاد چەنگە، تەمەن ٤٣ ساڵ، خەڵكی سەردەشت و باوكی دوو منداڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە جێبەجێ كرا.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەم بەندكراوە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندكراوە تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە میدیا حكوومەتییەكان بە تایبەتی میدیاكانی نزیك بە دەزگای دادوەری ڕانەگەگیێندراوە.