سنە؛ سەرۆک ئەبۆلقاسمی، بەڕێوەبەری گرووپی شاخەوانی ئارێز دەستبەسەر کرا
هەنگاو؛ سێشەممە ۹ی بەفرانباری ۲۷۲۵
سەرۆک ئەبۆلقاسمی، بەڕێوەبەری گرووپی شاخەوانی ئارێزی سنە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ۶ی بەفرانباری ۲۷۲۵ (۲۷ی دیسەمبەری ۲۰۲۵)، سەرۆک ئەبۆلقاسمی، شاخەوانی خەڵکی سنە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی سەرۆک ئەبۆلقاسمی، دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی ناوبراو و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ئەنجام دراوە.
دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ بەشداریی ناوبراو لە کەمپەینی بەرفراوانی چاندنی دار بەڕوو ڕووی داوە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەژێر ناوی «زاگرۆسانە» لە شارەکانی کوردستان بەڕێوە چبوو.