پیرانشار؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و نادیاربوونی چارەنووسی ئیبراهیم ڕەحمانی، چالاکی ژینگەپارێز

١٨ خاکەلێوە ٢٧٢٦، ١٢:٤٣

هەنگاو؛ سێشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦

بە تێپەڕبوونی زیاتر لە حەوتوویەک بەسەر دەستبەسەرکرانی ئیبراهیم ڕەحمانی، چالاکی ژینگەپارێزی کورد و خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چارەنووسی ئیبراهیم ڕەحمانی، لە چالاکانی بواری ژینگەپارێزیی پیرانشار، دوای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیبراهیم ڕەحمانی ئێوارەی سێشەممە ١١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ (٣١ی مارسی ٢٠٢٦)، لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکومەتییەکان بۆ سەر ماڵی خۆی، بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری و بە پەنابردن بۆ توندوتیژی دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی ئەم سەرچاوەیە: "ل ئیبراهیم ڕەحمانی ە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە تا ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی یان چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە."

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم چالاکە ژینگەپارێزە و شوێنی ڕاگرتنی لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە لەبەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە