شنۆ؛ بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستبەسەرکراوان بۆ پێنج کەس

١٣ سەرماوەز ٢٧٢٥، ٢٢:٢٠

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٥

چوار هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ، بە ناوەکانی حەسەن شادی‌خواز، هێرش پەڕنیا، ئیسماعیل سەید مەحموودیان و شۆڕش سەرڕووتی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کران. بەم شێوەیە ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە شنۆ بۆ پێنج کەس بەرز بووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، شۆڕش سەرڕووتی، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "نەڵیوان"ی سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵی خۆی بە توندوتیژی دەستبەسەر کرا.

هاوکات، حەسەن شادی‌خواز، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سێنگان"ی شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

هەروەها ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٥، ئیسماعیل سەید مەحموودیان، تەمەن ٤٥ ساڵ و فەرمانبەری ئیدارەی جیهادی کشتوکاڵی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە پارکی کەناراوی ئەو شارەدا و لەبەردەم بنەماڵەکەیدا، بەبێ پێشکەشکردنی بڕیاری دادوەری و بە توندوتیژی دەستبەسەر کرا.

هاوکات، هێرش پەڕنیا، هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٥، شوانە ئیبراهیمی، خەڵکی گوندی "ئاڵکاوێ"ی سەر بە شنۆ بە توندوتیژی دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاریی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئاڕاستەکراوەکان و هەروەها چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە لە بەردەستدا نییە و بە وتەی نزیکانی بنەماڵەکانیان، ئەم پێنج هاووڵاتییە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراونەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە