بۆکان؛ چوار هاووڵاتی لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران

١٤ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٧:٥١

هەنگاو؛ هەینی ۱۴ی سەرماوەزی ۲۷۲۵

سولەیمان (محەممەد) ئیسماعیلی، دیار حاجی ڕەسووڵپوور، دیان ڕەسووڵپوور و ئەحمەد زرینگ، هاووڵاتییانی کوردی خەڵکی شاری بۆکان لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکوومەتییەکان و بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ۱۴ی سەرماوەزی ۲۷۲۵ (۵ی دیسەمبەری ۲۰۲۵)، سولەیمان ئیسماعیلی، هاووڵاتیی تەمەن ۶۰ ساڵ، دیار حاجی ڕەسووڵپوور و دیان ڕەسووڵپوو، هاووڵاتییانی خەڵکی شاری بۆکان و ئەحمەد زرینگ خەڵکی گوندی گڵۆڵانی ئەو شارە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کران.

دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییانە بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە ئەنجام دراوە و هێزە حکوومەتییەکان دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتەکانیان وەکوو مۆبایل و کتێبەکانیاندا گرتووە.

هەروەها هێزە حکوومەتییەکان لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانە بۆ سەر خانەباغی سولەیمان ئیسماعیلی دەرکە و دەلاقەی خانەباغەکەیان شکاندووە و دەوروبەری ئەو شوێنەیان پشکنیوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە