مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی ئارام جەمشیدوون لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە
١٥ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٦:٣٣
هەنگاو؛ شەممە ١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٥
ئارام جەمشیدوون، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (٦ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، ئارام جەمشیدوون، خەڵکی مەهاباد دەستبەسەر کرا.
دەستبەسەرکردنی ئارام جەمشیدوون لە ماڵی خۆی و بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بڕیارێکی دادوەری ئەنجام دراوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاریی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
سەرچاوە: Hengaw