دیواندەرە؛ سولەیمان گوڵی جارێكی دیكە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرا

١١ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٢:٢٠

هەنگاو؛ سێشەممە ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٥

سولەیمان گوڵی، هاووڵاتیی كوردی خەڵكی دیواندەرە لە لایەن هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر كرا. ناوبراو لە ساڵی ٢٧٢١ جارێکی دیکەشدەستبەسەر كرابوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەكشەممە ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥)، سولەیمان گوڵی، تەمەن٣٢ ساڵ و خەڵكی دیواندەرە لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كرا.

تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران و تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

شایانی باسە كە، سولەیمان گوڵی لە گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢١ لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و ٨ی ڕەزبەری ئەو ساڵە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆنی بە شێوەی كاتی ئازاد كرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە