دەستبەسەر کرانی ئومید بادی و کەیوان ڕەسووڵی ئازەر لە شارەکانی بۆکان و شنۆ

١٦ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٤:٤٩

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٥

ئومید بادی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بۆکان و کەیوان ڕەسووڵی ئازەر، خەڵکی شنۆ، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوون.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، ئومید بادی، خەڵکی مەجبوورئاوای بۆکان، ٣٧ ساڵە و باوکی کچێکی منداڵ دەستبەسەر کرا. ناوبراو کامێرامەن و ئۆستای چاککردنەوەی هێلی شۆتە..

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیان کوتایە سەر دوکانی ئومید بادی لە عەلی ئابادی بۆکان، ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و دەستیان بەسەر هەموو هێلی شۆت و پەهبادەکانی موشتەرییەکانی ناوبراودا گرتووە. ناوبراو پاش دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەیەک لە ئورمیە گواستراوەتەوە.

هەرورها ڕۆژی سێشەممە ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (٢ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، کەیوان ڕەسووڵی ئازەر، ٤٢ ساڵە، باوکی منداڵێک و خەڵکی شنۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

شایانی باسە کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی باس کراون دژی ئەم دوو هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە