سەردەشت؛ سینا شەخسی بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەسبەسەرکرا

١٨ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٤:٣٥

هەنگاو؛ سێشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٥

سینا شەخسی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی سەردەشت، لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە توندوتیژییەکی زۆرەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی یەکشەممە ١٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (٧ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، سینا شەخسی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی سەردەشت دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سینا شەخسی لە ماڵی باپیر و داپیرەی خۆیدا بووە و هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بە شکاندنی دەرگای سەرەکی و چوونە ژوورەوە، ئەم گەنجەیان بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کردووە.

هەنگاو ئاگادارکراوەتەوە کە سینا شەخسی بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ئورمیە گواستراوەتەوە و هەتا ئێستا لە دۆخێکی نادیاردا لە دەستبەسەریدایە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە