مەهاباد؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی کازم ئازادە و ناسر ئازەرم لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا

١٨ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٥:٥٢

هەنگاو؛ سێشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٥

دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی کازم ئازادە و ناسر ئازەرم، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لەم شارەدا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، کازم ئازادە و ناسر ئازەرم، خەڵکی شارۆچکەی خەلیفان سەر بە شاری مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بە بەکارهێنانی توندووتیژی لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەر کرانی ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ نیشان دانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەریی ئەنجام دراوە.

سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەکانیان، ناوەندە حکوومەتییەکان هەتا ئێستا هیچ وڵامێکان سەبارەت بە چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە نەداوەتەوە و هەڕەشەیان لە بنەماڵەکان کردووە کە لە هەر جۆرە بەدواداچوونێک خۆیان ببوێرن.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەر کران، شوێنی هەڵگرتن و چارەنووسی کازم ئازادە و ناسر ئازەرم، زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە