دەستبەسەرکرانی کارزان بەهمەنی و ئەحمەد خودادادی لە شارەکانی مەهاباد و پیرانشار

٢٠ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٢:١٤

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲۰ی سەرماوەزی ۲۷۲۵

دوو هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی کارزان بەهمەنی و ئەحمەد خودادادی لە شارەکانی مەهاباد و پیرانشار لە لایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ۱۹ی سەرماوەزی ۲۷۲۵ (۱۰ی دیسەمبەری ۲۰۲۵)، کارزان بەهمەنی خەڵکی گوندی «خوڕخوڕە»ی سەر بە شاری مەهاباد لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ۱۷ی سەرماوەزی ۲۷۲۵ (۸ی دیسەمبەری ۲۰۲۵)، ئەحمەد خودادادی خەڵکی شاری نەغەدە و دانیشتووی پیرانشار لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە ئەژمارهێنانی ئەو دوو حاڵەتە و بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ۱۰ ڕۆژی سەرەتایی مانگی دیسەمبەری ۲۰۲۵دا، لانی کەم ۳۶ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کوردستان لە لایەن ناوەندە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە تەنیا یەک کەسیان ئازاد کراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە