کامێران؛ دەستبەسەرکردن و بێسەروشوێنکردنی ڕەزا مورادی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

١٢ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٠:٤٥

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٥

ڕەزا مورادی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کامێران، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (٢٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥)، ڕەزا مورادی، تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "خامسان" سەر بە کامێران دەستبەسەر کرا.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە سەپێنراوەکان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە و شوێنی دەسبەسەرکرانی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەشی بێئەنجام ماوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە