ڕاپۆرتی هەنگاو لەسەر دوایین بارودۆخی یووسف ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسیی مەحکووم بە سیدارە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە
هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٥
یووسف ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسیی کورد مەحکووم بە سێدارە و بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە، لە کاتێکدا زیاتر لە پێنج ساڵ و نیوە لە دەستبەسەریدا بووە، تا ئێستا لە سەرەتاییترین مافە یاساییەکانی خۆی، لەوانە مافی هەبوونی مرەخەسی و مافی دەستپێڕاگەشتن بە دەرمانی پێویست بێبەش ماوەتەوە. پرۆسەی دەرچوونی سزای سێدارە دژی ئەم بەندکراوە سیاسییە بە پێشێلکردنی مافی بنەڕەتی و لە ژێر ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونی ناوەندە ئەمنییەکان بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یووسف ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسیی کورد و تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی بانە کە ماوەی ٢٠٥٨ ڕۆژی ڕابردووی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و بەندیخانەی ناوەندیی سنە تێپەڕاندووە، تاوەکوو ئێستا لە مافی هەبوونی مرەخەسی بێبەش ماوەتەوە.
سزای سێدارە و پرۆسەی دادوەریی نادادپەروەرانە
ئەم بەندکراوە سیاسییە خەرمانانی ٢٧٢٣ (سێپتەمبەری ٢٠٢٣) لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی "بەغی" لە ڕێگای "ئەندامییەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و ئەم سزایە زستانی هەمان ساڵ لە لایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتڕاست کرایەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پرۆسەی دۆسیەسازی دژی یووسف ئەحمەدی و دەرچوونی سزای سێدارە بۆ ناوبراو بە پێشێلکردنی ئاشکرای پرەنسیپی دادوەرانە بووە و دانپێدانانی پەیوەستکراو بۆ سەر ئەم بەندکراوە سیاسییە کە لە ژێر ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونی و لە دۆخی گوشاری بەردەوامی ناوەندە ئەمنییەکان وەرگیراوە، بنەمای سەرەکی پێکهاتنی دۆسیە و دەرچوونی سزا بووە.
وردەکاریی ئەشکەنجە و گوشارە ئەمنییەکان
دانپێدانانی زۆرەملێ لە یووسف ئەحمەدی لە کاتێکدا بووە کە چەند مۆرەی بڕبڕەی پشتی ناوبراو بە هۆی ئەشکەنجە زیانی بەرکەوتبوو و چەندین جار بە هۆی لێدان بە سیمی کارەبا بێهۆش کراوە. هەروەها هێزە حکوومەتییەکان بە هەڕەشەکردن و زیان گەیاندن بە نزیکانی ناوبراو هەوڵیان داوە ناوبراو ناچار بە قەبووڵکردنی تۆمەتەکان بکەن.
یووسف ئەحمەدی لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا بریندار بووە و پێش ئەوە لە بەشی قۆڵی تووشی شکان بووە، بەم حاڵەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە هیچ جۆرە پێڕاگەیشتنی پزیشکیێکی باشی بۆ نەکراوە. ناوبراو پێشتر بە هۆی نەخۆشی سەر ئێشە لە ژێر چاوەدێری پسپۆڕی مێشك بووە، بەڵام لە ماوەی لێپرسینەوەکەی لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمان بێبەش بووە.
پرۆسەی دۆسیەسازی و پێشیلکردنی پرەنسیپی دادوەری
بەدواداچوونەکانی هەنگاو دەری دەخات کە پرۆسەی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی یووسف ئەحمەدی و هاودۆسیەکانی ناوبراو بەرەڕووی دۆسیەسازییەکی ئەمنییەتی بەربڵاو بووە.
سێ هاووڵاتیی دیکە پەیوەندیدار بەم دۆسیە بە تۆمەتی "بەشداریکردن لە بەغی" سزای قورس و سەرجەم سزای ٦٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.
محەممەد کەریمی: ٢٥ ساڵ سزای بەندکران
باست کەریمی: ٢٠ ساڵ سزای بەندکران
محەممەد فەیزی: ٢٠ ساڵ سزای بەندکران
ئەم سزایانە ڕۆژی ١٢ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ بە ناوبراوان ڕاگەیێندراوە.
دانپێدانانی یووسف ئەحمەدی و هاودۆسییەلانی ناوبراو، لە ژێر ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونی وەرگیراوە و پرەنسیپی سەرەکی پێکهێنانی دۆسییەکە بووە؛ لە کاتێکدا ناوبراوان لە کاتی جیاوازی لێپرسینەوە، دانیشتنەکان و تەنانەت دوای گواستنەوە بۆ بەندیخانە، لە سەرەتاییترین مافی یاسایی، لەوانە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەش بوون.
دەرچوونی ئەم سزا قورسانە و لەوانە سزای سێدارەی سێدارە بۆ سەر یووسف ئەحمەدی، دەرخەری پێشێلکردنی جددی بنەمای پێڕاگەیشتنی دادپەروەرانە و پشتبەستنی تەواوی دەزگای دادوەری بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ و ڕاپۆرتە ئەمنییەکانە. وەها پرۆسەیەک بە تەواوی دەرخەری گوشارخستنەسەری سیستماتیکە بۆ پێشبردنی تۆمەتەکان و جێی متمانەنەبوونی بەڵگەکانی دۆسیەکەیە.
یوسف احمدی روز یکشنبه ۷ اردیبهشتماه (۲۶ اوریل) و محمد کریمی، محمد فیضی و باسط کریمی روز شنبه ۶ اردیبهشتماه ۱۳۹۹ (۲۵ آوریل ۲۰۲۰) توسط نیروهای حکومتی با بکارگیری خشونت شدید بازداشت شده و پس از تحمل دورهی طولانی بازداشت در بازداشتگاه اداره اطلاعات سنندج به زندان مرکزی این شهر منتقل شدند.
یووسف ئەحمەدی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گوڵان (٢٦ی ئەپریل) و محەممەد کەریمی، محەممەد فەیزی و باست کەریمی ڕۆژی شەممە ٦ی گوڵانی ٢٧٢٠ (٢٥ی ئەپریلی ٢٠٢٠)، لە لایەن هێزە حکوومەتییان بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکران و دوای ماوەیەکی زۆر دەستبەسەر لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترانەوە.