شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی شاهۆ هاشمپوور لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

٢٥ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٣:٢٤

هەنگاو؛ سێشەممە ۲۵ی سەرماوەزی ۲۷۲۵

هاووڵاتییەکی کوردو خەڵکی شاری شنۆ بەناوی شاهۆ هاشمپوور لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ۲۳ی سەرماوەزی ۲۷۲۵ (۱۴ی دیسەمبەری ۲۰۲۵)، شاهۆ هاشمپوور، تەمەن ۳۱ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ دوای بانگکردن و سەردانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

شایەنی باسە کە، عەباس هاشمپوور، چالاکی مەدەنی و باوکی شاهۆ هاشمپوور لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی چالاکییەکانیەوە دەستبەسەر کراوە و لەژێر گوشار داندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە