پیرانشار؛ زیادبوونی ژمارەی دەستبەسەرکراوان بۆ چوار هاووڵاتی

٢٥ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٦:٠٥

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٥

بە دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی هەژار توورەجی و ڕزگار خوانپایە، ژمارەی دەستبەسەرکراوان لەلایەن هێزە حوکوومییەکانەوە لەم شارستانە گەیشتە چوار کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (١٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، هەژار توورەجی و ڕزگار خوانپایە، خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر کران.

ئەم دوو هاووڵاتییە لە ئەنجامی هێرشی هێزە حوکوومییەکان بۆ سەر ماڵە تایبەتییەکانیان لە پیرانشار دەسبەسەرکراون.

هەنگاو پێشتر هەواڵی دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی تاهیر باپیران و سیامەند ئیسماعیلی، خەڵکی گوندی شێناوێ سەر بە پیرانشار، لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، بڵاو کردبووەوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زانیاریی ورد سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە ئاراستەکراوەکان دژی ئەم هاووڵاتیانە لە بەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە