دەستبەسەرکردنی محەممەد ئوسلووب و کامیل ئوسلووب، دوو برای خەڵکی پیرانشار
١٢ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٤:٠٨
هەنگاو؛ چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٥
محەممەد ئوسلووب و کامیل ئوسلووب، دوو برای کوردی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، محەممەد ئوسلووب و کامیل ئوسلووب، خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، محەممەد ئوسلووب و کامیل ئوسلووب بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان لە پیرانشار و بە بکارهێنانی توندوتیژی دەسبەسەر کراون.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم دوو برایە، تۆمەتە ئاڕاستەکراوەکان و شوێنی دەسبەسەرکردنیان نادیارە.
سەرچاوە: Hengaw