بۆکان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی ئیبراهیم مەردانی و ڕەسووڵ یادیار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

٢٥ سەرماوەز ٢٧٢٥، ٢٣:١١

هەنگاو؛ سێشەممە ۱۵ی سەرماوەزی ۲۷۲۵

دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بۆکان بەناوەکانی ئیبراهیم مەردانی و ڕەسووڵ یادیار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارەدا دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. ئیبراهیم مەردانی پێشتر بەهۆی ئامادەبوونی میوانان بە "جامانە" و "جلوبەرگی کوردی خاکی" لە ڕێوڕەسمی زەماوەندی کوڕەکەی دەستبەسەر کرابوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێشەممە ۲۵ی سەرماوەزی ۲۷۲۵ (۱۶ی دیسەمبەری ۲۰۲۵)، ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتیی تەمەن ۴۷ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان و ڕەسووڵ یادیار تەمەن ۳۰ ساڵ و دانیشتووی گوندی ناچیت سەر بە شاری بۆکان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەسووڵ یادیار کاتژمێر ۶ی ئێوارە لە شوێنی کارەکەی بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هاوکات ئیبراهیم مەردانی لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراوە.

ئیبراهیم مەردانی پێشتر، ڕۆژی شەممە ۱۳ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ (۳ی مەی ۲۰۲۵)، پاش ئامادەبوونی میوانان بە "جامانە" و "جلوبەرگی کوردی خاکی" لە زەماوەندی کوڕەکەی دەستبەسەر کرا و لەگەڵ ۵۷ هاووڵاتیی دیکە لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری پیرانشار هەر یەک سزای ۳ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا کە بۆ پێبژاردنی ۲۴ ملیۆن تمەن گۆڕدرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە