میاندواو؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

٢٧ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٤:٥٧

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲۷ی سەرماوەزی ۲۷۲۵

هێمن ئەحمەدزادە، سالار ئوستادئەحمەدی و حەسەن ڕەمەزانی، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری میاندواو لە لایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۷ی سەرماوەزی ۲۷۲۵ (۱۸ی دیسەمبەری ۲۰۲۵)، هێمن ئەحمەدزادە، سالار ئوستادئەحمەدی و حەسەن ڕەمەزانی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «سەرچنار» سەر بە شاری میاندواو دەستبەسەر کران.

دەستبەسەرکرانی ئەو سێ هاووڵاتییە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە ئەنجام دراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئەو سێ هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە