پیرانشار؛ دەستبەسەركرانی سۆران دورجەدوور لە لایەن هێزە حكوومەتییەكان
٢٨ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٢:٥٨
هەنگاو؛ هەینی ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٥
هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی پیرانشار بە ناوی سۆران دورجەدوور لە لایەن هێزە حكوومەتییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (١٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، سۆران دورجەدوور، خەڵكی پیرانشار لەم شارە دەستبەسەر كراوە.
بە پێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، دەستبەسەركرانی ئەم هاووڵاتییە لە ئەنجامی هێرشكردنی هێزە حكوومەتییەكان بە بەكارهێنانی توندوتیژی بووە.
تا ئەم كاتە زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: Hengaw