بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی محەممەد عەباسی و عوبەید سووری لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

٢٨ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٣:٤٩

هەنگاو؛ هەینی ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٥

محەممەد عەباسی و عوبەید سووری، دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (١٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، محەممەد عەباسی، خەڵکی گوندی «گوگجەلی» و عوبەید سووری خەڵکی گوندی «شیناوێ» سەر بە شاری بۆکان دەستبەسەر کران.

دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ نیشانی دانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەریی و بە بەکارهێنانی توندووتیژییەوە لە ماڵەکانیاندا جێبەجێ کراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و شوێنی مانەوەی ئەم هاووڵاتییانە زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا نییە.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە