شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی مەولوود خالیدی لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران

٢٨ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٧:٢٣

هەنگاو؛ هەینی ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٥

مەولوود خالیدی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەکانی ڕێکخراویی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (١٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، مەولوود خالیدی، ٣٣ ساڵە و خەڵکی گوندی «میراوێ» سەر بە شاری شنۆ، دەستبەسەر کرا.

دەستبەسەرکرانی مەولوود خالدی بە هێرشی توندووتیژانەی ڕێکخراویی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ماڵەکەیدا و بە بێ نیشان دانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەریی جێبەجێ کراوە.

ناوبراو پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە