مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی مستەفا ئیبراهیمی و کەماڵ پیرانپوور لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

١٨ پووشپەڕ ٢٧٢٦، ١٠:٤٠

هەنگاو؛ پەنجشەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٦

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستاندا، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی مستەفا ئیبراهیمی و کەماڵ پیرانپوور لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ (٧ی جولای ٢٠٢٦)، مستەفا ئیبراهیمی هاووڵاتیی تەمەن ٤٠ ساڵەی خەڵکی مەهاباد، لە وەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بۆ سەر ماڵەکەی بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

هەمان ڕۆژ،  هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە ناوی کەماڵ پیرانپوور تەمەن ٤٣ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە لەبەردەستدا نییە و بەرپرسانی دادوەری و ئەمنیی مەهاباد لە دانی هەر جۆرە وەڵامێکی ڕوون بە بنەماڵەکانیان خۆیان دەبوێرن.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە