دەستبەسەرکردنی سوبحان عەزیزی و ئومید خورشیدی لە سەقز
هەنگاو؛ دووشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی ئەمدوایییە لە شاری سەقز، دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد بە ناوەکانی سوبحان عەزیزی و ئومید خورشیدی لە سێ ڕۆژ لەمەوبەرەوە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥ (١٤ی مارسی ٢٠٢٦)، هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سەقز، دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی سوبحان عەزیزی و ئومید خورشیدی دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و بە هێرشی هێزە حکومەتییەکان ئەنجام دراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ سوبحان عەزیزی و ئومێد خۆرشیدی و هەروەها شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لەم بارەیەوە بێئاکام ماوەتەوە.