مەشهەد؛ دەستبەسەرکرانی بێهرووز عەلیکوردی هاووڵاتی کورد و لە نزیکانی خوسرەو عەلیکوردی
هەنگاو؛ دووشەممە ١ی بەفرانباری ٢٧٢٥
بێهرووز عەلیکوردی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی سەبزەوار سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی و لە نزیکانی خوسرەو عەلیکوردی، پارێزەری دادپەروەریی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو کە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دا؛ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شوێنی کارەکەیدا لە مەشهەد دەستبەسەر و بە دەرکردنی بڕیاری دەستبەسەرکران بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٢٢ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، بێرووز عەلیکوردی خاڵۆزای خوسرەو عەلیکوردی و خەڵکی سەبزەوار لە مەشهەد دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بێهرووز عەلیکوردی پاش دەستبەسەرکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی هێزە چەکدارەکان لە ناوچەی ڕەزاشەهری مەشهەد گواستراوەتەوە و بە دەرکردنی بڕیاری دەستبەسەرکران لە لایەن دادوەر کوهسەنگی، دادوەریی دادگای شۆڕش بۆ ژووری تاکە کەسی گواستراوەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.