شنۆ؛ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بەردەوامیی دەسبەسەری و نادیاری چارەنووسی ئیسماعیل سەیدمەحموودیان

٢ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١٣:٥٥

هەنگاو؛ سێشەممە ٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥

سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ حەفتە بەسەر دەستبەسەرکردنی ئیسماعیل سەیدمەحموودیان، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شنۆ، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانییەکان لەبارەی دۆخی ئەم هاووڵاتییە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیسماعیل سەیدمەحموودیان، فەرمانبەری ئیدارەی جیهادی کشتوکاڵ، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شنۆ، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢١ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە حوکوومییەکانەوە، هەتا ئێستا لە هەر جۆرە مافێکی وەک دەستگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیە گواستراوەتەوە.

شایانی باسە کە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ زانیاری وەرگرتن لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی بێ‌ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە پەیوەندیدارەکان لە پێدانی هەر جۆرە ڕوونکردنەوەیەک لەم بارەیەوە خۆیان پاراستووە.

ئیسماعیل سەیدمەحموودیان، ئێوارەی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە پارکی ساحلی شنۆ و لەبەردەم بنەماڵەکەیدا، بەبێ هیچ حوکمێکی دادوەری، بە توندوتیژی دەستبەسەر کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە