مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی کەیوان مامەگوڵی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی

٤ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١٣:٥١

هەنگاو؛ پنجشنبه ٤ی بەفرانباری ۲۷۲۵

کەیوان مامەگوڵی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەھاباد دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکردنی تاوانەکانی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ۳ی بەفرانباری ۲۷۲۵ (۲۴ی دیسەمبەری ۲۰۲۵)، کەیوان مامەگوڵی، خەڵکی گوندی «گوێکتەپە»ی سەر بە شاری مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە.

کەیوان مامەگوڵی پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت» سزای ۶ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ۲۹ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و هەندێک دواتر بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرا.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە