ئەسفەراین؛ دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە
١٢ بەفرانبار ٢٧٢٥، ٢٣:٣٩
هەنگاو؛ هەینی ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥
پێنج هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شارستانی ئەسفەراین لە خۆراسانی باکوور بە ناوەکانی عەلی قەویدڵ، پەیمان میرزایی، عیسا شکوری، عەباس بیدی و ئارین حەیدەری، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٢ی ژانوییەی ٢٠٢٦)، عیسا شکوری، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی ئەسفەراین دەستبەسەر کرا.
لە لایەکی دیکەوە، ئێوارەی پێنجشەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٥، هەرکام لە عەلی قەویدڵ، پەیمان میرزایی، عەباس بیدی تەمەن ٢٥ ساڵ و ئارین حەیدەری تەمەن ٢٠ ساڵ، ناڕازیانی خەڵکی ئەسفەراین دەستبەسەر کراون.
ئەم هاووڵاتییانە دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەوە و بارودۆخی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستییان نادیارە.
سەرچاوە: Hengaw