مەشهەد؛ ئەبولفەزل ساڵحی لاوی کورد مەترسیی سەپاندنی سزای قورسی لەسەرە

١١ ڕێبەندان ٢٧٢٥، ٢٠:٥٧

هەنگاو، شەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥

ئەبولفەزل ساڵحی، هاووڵاتیی کوردی دەستبەسەرکراو لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ لە شاری مەشهەد ناوەندیی پارێزگای خوراسانی ڕەزەویی، لە ژێر ئەشکەنجەی تووند ناچار بە دانپێدانانی زۆرە ملێ دژی خۆی بووە و مەترسی سەپاندنی تۆمەت و سزای قورس لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەسەرە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەبولفەزل ساڵحی، ٢٠ ساڵە و خەڵکی مەشهەد لە نێوان دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییانەی ئەم شارە لە مەترسی هەڕەشەی گیانیی لە لایەن دەزگاکانی حکوومەتییدایە.

بە وتەی نزیکەکانی ئەم لاوە کوردە، کەناڵی پێنجی کۆماری ئیسلامی ئێران ڤیدیۆیەک لە دانپێدانانی زۆرە ملێی ئەبولفەزل ساڵحی بڵاو کردووەتەوە و ئەم بابەتە بووەتە هۆی نیگەرانی سەپاندنی تۆمەتگەلێک وەک “دژایەتی خوا” بە دژی ناوبراو.

ئەم لاوە تۆمەتبار کراوە کە لە ئاگرتێبەردانی بنکەی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چوار ڕێیانی مەخابراتی مەشهەد ڕۆڵی هەبووە و هەر ئەم بابەتە ئەتوانێ پاساوێک بێت بۆ دەرکردنی حوکمی نابەرانبەرانە دژی ناوبراو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە