بوجنوورد؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر سەید کازم نەزەری، بەهۆی سەرپێچی لە فەرمانی سەرکوتکردنی ناڕازییان

٥ ڕەشەمە ٢٧٢٥، ١٥:٤٩

هەنگاو؛ سێشەممە ۵ی ڕەشەممەی ۲۷۲۵

سەید کازم نەزەری، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بوجنوورد سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور و لە هێزەکانی کەلانتەری ۱۲ی ئەو شارە، بەهۆی سەرپێچی لە فەرمانی سەرکوتی هاووڵاتییان لە ڕەوتی ناڕەزاییە جەماوەرییەکانی مانگی بەفرانبار دەستبەسەر کرا و سزای ۱۳ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەید کازم نەزەری، خەڵکی بوجنوورد سزای ۱۳ مانگ بەندکرانەکەی خۆی لە بەندیخانەی ئەو شارەدا تێپەڕ دەکات.

سەید کازم نەزەری، ئێوارەی پێنجشەممە ۱۸ی بەفرانباری ئەمساڵ دوای وەرگرتنی فەرمانی بەشداری لە سەرکوتکردنی ناڕازییان، وێڕای سەرپێچی لەو فەرمانە، ئۆتۆمبێلێکی "وەن"ی بە ئامانجی ڕێگری لە هاتووچۆ و ئامادەبوونی هێزە حکومەتییەکان، لەبەر درگای کەلانتەری ڕاگرتبوو.

ناوبراو ۱۹ی بەفرانبار، دوای ئامادەبوون لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا و سزای ۱۳ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئێستا لە بەندیخانەی بوجنوورد ئەو سزایە تێپەڕ دەکات.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە