ڕاپۆرتی هەنگاو لەسەر ناڕەزایەتییەکانی مەلەکشاهی و کوژرانی لانی کەم ۴ هاووڵاتی

١٣ بەفرانبار ٢٧٢٥، ٢١:٠٢

هەنگاو؛ شەممە ۱۳ی بەفرانباری ۲۷۲۵

لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، لانی کەم ۴ هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی مەهدی ئیمامیپوور، ڕەزا عەزیمزادە، فارز ئاغامحەممەدی و محەممەد موقەدەسی (بزونە) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون و دەیان کەسی دیکە بریندار کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ۱۳ی بەفرانباری ۲۷۲۵ (۳ی جەنیوەریی ۲۰۲۶)، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، هێزەکانی سوپای پاسداران بە چەکی جەنگی تەقەیان لە هاووڵاتییانی ناڕازی کردووە و لەئاکامدا لانی کەم چوار هاووڵاتی بەناوەکانی مەهدی ئیمامیپوور، ڕەزا عەزیمزادە، فاڕز ئاغامحەممەدی و محەممەد موقەدەسی (بزونە) دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان دوو هاووڵاتیی دیکەش گیانیان لەدەست داوە کە لە لایەن تیمی هەنگاو بەدواداچوون بۆ ڕاستی هەواڵەکە دەکرێت.

بە پێی ئەو ڤیدیۆ و زانیارییانەی بە هەنگاو گەیشتوون، زیاتر لە ۴۰ کەس بریندار کراون و بۆ ناوەندە دەرمانییەمان گواستراونەتەوە. زۆر یەک لە برینداران بەهۆی سەختی برینەکانیان بۆ نەخۆشخانەی خومەینی ئیلام گواستراونەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە