ڕاپۆرتێک لەسەر کوژرانی پوویا ڕۆستەمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە بەدرە
٢٥ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١٤:٥٦
هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٥
پوویا ڕۆستەمی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بەدرە سەر بە پارێزگای ئیلام، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی هەفتەی ڕابردوودا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٨ی ژانوییەی ٢٠٢٦)، پوویا ڕۆستەمی، تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی گوندی «کۆڵم» سەر بە شارستانی بەدرە، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو شارەدا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتییە بەهۆی پێکرانی فیشەکی جەنگیی هێزە حکومەتییەکان گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوە: Hengaw