ئابادان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر کوژرانی سەعید تەروەند، هاووڵاتیی کورد بە تەقەی هێزە حکومەتییەکان
٣٠ بەفرانبار ٢٧٢٥، ٢٣:٤٩
هەنگاو، سێشەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٥
سەعید تەروەند، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شاری ئابادان لە پارێزگای خوزستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٨ی ژانوییەی ٢٠٢٦)، سەعید تەروەند، تەمەن ٣٣ ساڵ، باوکی منداڵێک و خەڵکی گوندی «چاڵاو»ی سەر بە مێهران و دانیشتووی ئابادان، بە تەقەی هێزە حکومەتییەکان کوژرا.
شایانی باسە ناوبراو کە وەک پەیمانکاری کۆمپانیای نەوتی ئابادان کاری دەکرد، لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەدا کوژرا و تەرمەکەی دوای ٥ ڕۆژ پاش وەرگرتنی بەڵێننامە بۆ بەمیدیایی نەکردنی هەوالی کوژرانەکەی، لە ٢٣ی بەفرانبار لە زێدی خۆی بە خاک سپێردرا.
سەرچاوە: Hengaw