ڕاپۆرتی هەنگاو سەبارەت بە کوژرانی حوسێن شێرکوڵ، هاووڵاتیی کورد لە ناڕەزایەتییەکانی ئیسفەهان

٢٣ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١٧:٥٢

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٥

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری زەرین‌ئاوا (پەهلە) سەر بە شارستانی دێهلۆڕان لە پارێزگای ئیلام، بە ناسنامەی حوسێن شێرکول، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی هەفتەی ڕابردووی شاری ئیسفەهان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٨ی ژانوییەی ٢٠٢٦) لە شاری ئیسفەهان هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حوسێن شێرکوڵ، خەڵکی زەرین‌ئاوای شارستانی دێهلۆڕان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرە حکومەتییەکان کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن شێرکوڵ لە مەودایەکی نزیک و بە چەکی کڵاشینکۆف لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە کراوەتە ئامانج.

ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش کرد کە بنەماڵەی شێرکوڵ دوای پێنج ڕۆژ توانیویانە تەرمی کوڕەکەیان وەربگرنەوە و بڕیارە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار لە زەرین‌ئاوا بەڕێوە بچێت.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە