تاران؛ دەستبەسەرکرانی سێ ژنی لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

١٤ بەفرانبار ٢٧٢٥، ٢٠:٣٥

هەنگاو؛ یەکشەممە ۱۴ی بەفرانباری ۲۷۲۵

سێ هاووڵاتیی کورد و  خەڵکی شاری کەنگەڤەر سەر بە پارێزگای کرماشان بەناوەکانی ئیلاهە خەزایی، ستایش خەزایی و نازەنین خەزایی، لە کەسوکارانی عێرفان خەزایی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» لە لایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شەهریاری تاران دەستبەسەر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ۱۳ی بەفرانباری ۲۷۲۵ (۳ی جەنیوەریی ۲۰۲۶)، ستایش خەزایی تەمەن ۱۸ ساڵ، نازەنین خەزایی تەمەن ۱۹ ساڵ و ئیلاهە خەزایی، هاووڵاتییانی خەڵکی کەنگەڤەر و دانیشتووی شەهریاری تاران لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی خەزایی بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخ و چارەنووسی ئەو سێ هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.


 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە