دەستبەسەرکرانی لانی کەم ١٤ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بۆکان، سنە، سریش ئاوا، بلواناوا، بەدرە، ئەیوان، سیروان و سەراولە

٨ ڕێبەندان ٢٧٢٥، ١٠:٥٥

هەنگاو؛ چوارشەممە ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥

لانی کەم ١٤ هاووڵاتیی کورد بریتی لە دوو ژن بە ناوەکانی سیامەند قادرزادە، سەلیم قادرزادە، زارا (نازناو نادیارە)، سۆهراب بەهرامی، داوود ڕەزایی، ئارمین محەممەدی، ڕەزا محەممەدی، میلاد محەممەدی، دانیاڵ باشیی، هادیی نەجەفینژاد، محەممەد ڕەحمانی، ئارین ڕەحمانی، فریشتە مەنسوورینیا، عیماد حەیدەریان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و حکوومەتییەکان لە شارەکانی بۆکان، سنە، سریش ئاوا، بلواناوا، بەدرە، ئەیوان، سیروان و سەراولە دەستبەسەر کران.

ناسنامەی ئەم هاووڵاتییانە کە لە ئەنجامی شەپۆلی سەرکوت و دەستبەسەرکراوە بەرینەکان لە دەستپێکی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی دەستبەسەرکراون، لە لایەن هەنگاو ئاشکرا و بە وردەکارییەوە بەم شێوەیە:

 

بۆکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ (٢٥ی جەنیوەریی ٢٠٢٦)، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی سیامەند قادرزادە، سەلیم قادرزادە و زارا (نازناوی نادیارە)، خەڵکی میراوا سەر بە شاری بۆکان، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکوومەتییەکان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەریی و بە بەکارهێنانی توندووتیژی ئەم هاووڵاتییانەیان دەستبەسەر کردووە وهەروەها دەستیان گرتە بەسەر مۆبایل و کامێرای نێو ماڵی ئەم هاووڵاتییانە.

 

سنە

هەر لەم ڕۆژەدا، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە بە ناوی سۆهراب بەهرامی، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماڵەکەی بە بەکارهێنانی توندووتیژییەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنیی بارەگای هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواستراوەتەوە.

 

بەدرە، ئەیوان، سیروان و سەروالە

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بەفەانبار، دانیاڵ باشیی، ٢٠ ساڵە، خەڵکی گوندی «گەنجە» سەر بە شاری «بەدرە» لە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بە تێپەڕینی زیاتر لە حەوتوویەک لە کاتی دەستبەسەرکرانی ناوبراوەوە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، هادیی نەجەفینژاد، ٣٢ ساڵە، خەڵکی «ئەیوان» سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکان لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بە تێپەڕینی ١٥ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی ناوبراو، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییەز

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، دوو برا بە ناوەکانی محەممەد ڕەحمانی و ئارین ڕەحمانی، خەڵکی شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەتەوە و بە تێپەڕینی بیست ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکران، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراوان لە بەر دەستدا نییە.

هاوکات هەر لەم ڕۆژەدا، فریشتە مەنسوورینیا، ٣٦ ساڵە، خەڵکی «سەراولە» سەر بە پارێزهای ئیلام و لە دەستبەسەرکراوانی ژن ژیان ئازادیی، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بە تێپەڕینی بیست ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە. شایانی باسە کە، ئەم هاووڵاتییە پێشتر پێشینەی دەستبەسەرکران و بەندکرانی هەبووە.

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانبار، عیماد حەیدەریان، ٢٠ ساڵە، خەڵکی «زەرنە» سەر بە شاری «ئەیوان» لە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بە تێپەڕینی بیست ڕۆژ لە دەستنەسەرکرانی، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.


 

بلواناوا و سریش ئاوا

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکانی ئەم دواییانە، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی ئارمین محەممەدی، ڕەزا محەممەدی و میلاد محەممەدی، خەڵکی بلواناوا سەر بە شاری دێولان، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەتەوە.

هەرورها داوود ڕەزایی، کارمەندی بانکی کشاوەرزی، خەڵکی سریش ئاوا سەر بە شاری قوروە، لە لایەن هێزکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، لە کاتی گەڕانەوە لە شوێنی کارەکەی، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

ئەم هاووڵاتییانە پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەتەوە و هەتا ئێستا هەواڵێک لەسەر چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە