ئیلام؛ دەستبەسەرکردنی سێ منداڵی کورد لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

١٥ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١٥:٤٢

هەنگاو؛ دووشەممە ١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٥

سێ منداڵی کورد بە ناوەکانی سەدرا مەنسووری، فیرووز فەرەجی و ئەمیرعەلی عەبدیان، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ئیلام دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٤ی ژانوییەی ٢٠٢٦)، ئەمیرعەلی عەبدیانی تەمەن ١٦ ساڵ، سەدرا مەنسووری و فیرووز فەرەجی کە هەردووکیان تەمەنیان ١٧ ساڵە و خەڵکی ئیلامن، لە نزیک نەخۆشخانەی خومەینی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم سێ منداڵە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان بێ ئەنجام ماوەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە دۆخیان.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم سێ منداڵە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە