ڕووماڵی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار؛ دەستبەسەرکرانی ١٣ هاووڵاتیی کورد لە مەریوان، کرماشان، دێلۆڕان، ئیلام، بەدرە، سونقوڕ، سەراوڵە، کارەزان، ئاودانان و دەڕەشار

١٦ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١٧:٢٠

هەنگاو؛ سێشەممە ١٦ی بەفرانباری ٢٧٢٥

محەممەد جەلیلیان لە کرماشان، عەلیڕەزا پاریاب خەڵکی دێلۆڕان، ئارتین سۆهرابی مێرمنداڵی ١٧ ساڵە، ئەمین یوسفی و ڕەزا دوستی نژاد خەڵکی ئیلام، ئارمان دادفەر خەڵکی بەدرە، کەیومەرس واعزی و مێهدی باقری خەڵکی سونقوڕ، محەممەد ئەمین مەحموودیان لە سەراوڵە، ئەحمەد ڕەزا محەممەدیان خەڵکی کارەزان، ئەمیر حوسەین عەباسی خەڵکی ئاودانان، حاتەم ئیبراهیمی خەڵکی مەریوان و عەلی دارابی خەڵکی دەڕەشار لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٥ی جەنیوەریی ٢٠١٦)، ڕەزا دوستی نژاد، ٢٤ ساڵە و کارمەندی نەخۆشخانەی فارابی کرماشان لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکران.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە، محەممەد ئەمین مەحموودیان، ١٨ ساڵە و ئەحمەد ڕەزا مەحموودیان خەڵکی سەراوڵە ئارتین سۆهرابی مێرمنداڵی ١٧ ساڵە و ئەمین یوسفی ٢٦ ساڵە، هاووڵاتییانی خەڵکی ئیلام، عەلیڕەزا پاریاب ٢٧ ساڵە و خەڵکی دێلۆڕان، عالی دارابی ٢٢ ساڵە و خەڵکی دەڕەشار، ئەمیر حوسەین عەباسی ٢٣ ساڵە و خەڵکی ئاودانان و ئارمان دادفەر ٢٢ ساڵە و خەڵکی بەدرە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.

لە درێژەی دەستبەسەرکرانەکانی ڕۆژی یەکشەممەی ئەم حەوتووە، کەیومەرس واعزی مامۆستا و بەندکراویی سیاسیی پێشوو و مێهدی باقری لە چالاکانی مەدەنی و خەڵکی سونقڕ و  کلیایی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارەدا دەستبەسەرکران.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە شوێنی هەڵگرتن، دۆخی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لە بەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە