ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی حەوت هاووڵاتیی کورد بریتی لە چوار منداڵ لە پارێزگای ئیلام

٢ ڕەشەمە ٢٧٢٥، ٠١:٠٨

هەنگاو؛ هەینی ۱ی ڕەشەممەی ۲۷۲۵

لانی کەم حەوت هاووڵاتیی کورد بریتی له چوار منداڵ بەناوەکانی میلاد تەبەڕایی، عەلی زەینیوەند، پێژمان ئەسڵ مه‌رد، مەجید پڕڕەنگ، محەممەدجەواد زەینیوەند، محەممەد پیری و محەممەدڕەزا ئەسەدی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی مەلەکشایی، دێلوڕان، دەڕەشار و سەراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەوت هاووڵاتیی کورد بریتی لە چوار منداڵی ژێر ۱۸ ساڵ دەستبەسەر کراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. ناسنامەی ئەو هاووڵاتییانە بەو شێوەیە؛

دەستبەسەرکراوانی مەلەکشایی؛

میلاد تەبەڕایی، چوارشەممە ۲۹ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵ (۱۸ی فێبریوەریی ۲۰۲۶)، لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

دەستبەسەرکراوانی دێلوڕان؛

دوو منداڵ بەناوەکانی عەلی زەینیوەند تەمەن ۱۶ ساڵ و محەممەد پیری تەمەن ۱۷ ساڵ، ڕۆژی سێشەممە ۲۸ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵ (۱۷ی فێبریوەریی ۲۰۲۶)، دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

دەستبەسەرکراوانی سەراوڵە؛

مەجید پڕڕەنگ، هاووڵاتیی تەمەن ۳۹ ساڵ، خەڵکی سەراوڵە و خێزاندار، لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

دەستبەسەرکراوانی دەڕەشار؛

محەممەدجەواد زەینیوەند تەمەن ۱۴ ساڵ و محەممەدڕەزا ئەسەدی تەمەن ۱۷ ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە ۲۹ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵ (۱۸ی فێبریوەری)، لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران.

پێژمان ئەسڵ مەرد، گەنجی تەمەن ۱۸ ساڵ، ڕۆژی پێنجشەممە ۳۰ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵ (۱۹ی فێبریوەریی ۲۰۲۶)، لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە