ڕاپۆرتی هەنگاو لەسەر دەستبەسەرکرانی ١٦ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کامێران، دێولان، میاندواو، تارن، بیجاڕ، بۆکان، پیرانشار، دێلۆڕان، ئاسمان ئاوا، ئیلام و کوێەشت

١٣ ڕێبەندان ٢٧٢٥، ٢٣:٣٣

هەنگاو؛ دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥

شازدە هاووڵاتیی بە ناوەکانی میلاد ئیبراهیمی، حامید ئیبراهیمی، ئازاد ڕەسووڵیفەرد، ڕەحیم شیلانی، ڕەزا شێخیزادە، ماشەڵا سوڵتانیان، سەردار سەیدڕەحیمی، جەلیل جەفاکێش، مەسعوود خزری، فەرهاد نەسیری، ئەمیرحوسێن وەرمەقانی، زارا نەزەری، ئەمیرعەلی نیازی، سەعدی ئێرانی، میلاد ئیسماعیلی و ئومید ئەڵامورادی لە شارەکانی کامێران، بۆکان، میاندواو، تاران، دێلۆڕان، ئیلام، کوێەشت، پیرانشار و بیجاڕ لە ماوە ڕابردوو لە لایەن هێزە حکوومەتییەکان دەستبەسەرکراون.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە درێژەی دەستبەسەرکرانە بەرینەکانی هاووڵاتییان لە کوردستان، لانی کەم ١٦ هاووڵاتیی کورد بریتی لە منداڵێکی ١٦ ساڵە و دوو ژن لە شارە جیاوازەکان دەستبەسەرکراون کە ڕیزبەندیەکەیان بە پێی جیاکردنەوەی ناوچە و ڕیزی کاتەکانەوە چنراوە؛

 

کامێران، دێولان و بیجاڕ

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥، میلاد ئیبراهیمی لەگەڵ براکەی حامید ئیبراهیمی، دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری کامێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. ڕاپۆرتەکان باسی ئەوە دەکەن کە دەستبەسەرکرانی ئەم دوو برا بە بەکارهێنانی توندووتیژی و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەریی ئەنجام دراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراوان زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٥، ئومید ئەڵامورادی، کرێکاری ٢١ ساڵە و هاووڵاتیی خەڵکی بیجاڕ، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکان لە نزیکی ماڵی بنەماڵەییەکەیدا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوو، ئەمیرحوسێن وەرمەوقامی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی دێولان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە گواستراوەتەوە.

 

بۆکان، میاندواو، پیرانشار

 

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندان (٢ی فوریە)، سەردار ڕەحیمی هاووڵاتیی ٢٠ ساڵەی کورد و خەڵکی گوندی “گامێش گەلی” ـی میاندواو، بە بەکارهێنانی توندووتیژیی قورس لە ماڵی بنەماڵەییەکەیدا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥، دووهاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئازاد ڕەسووڵیفەرد ٤٥ ساڵە و ڕەحیم شیلانی ٥٠ ساڵە، هەردووکیان خەڵکی بۆکان و باوکی منداڵ، لە

لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەتەوە. هێزە ئەمنییەکان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەریی ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراوان لە بەر دەستدا نییە.

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕێبەندان، مەسعوود خزری، بەندکراویی سیاسیی پێشوو و هاووڵاتیی کوردی ٣٣ ساڵە و خەڵکی بۆکام، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپا بۆ ماڵەکەی لە ناوچەی کەمەربەندی ئەم شارە بە بەکارهێنانی توندووتیژی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی بۆکان گواستراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، کەیسی ناوبراو بۆ دادگا نێردراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥، سەعدی ئێرانی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی پیرانشار، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەریی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بە تێپەڕینی ١٦ ڕۆژ هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.

 

دێلۆڕان، ئاسمان ئاوا و ئیلام

شەوی ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥، ڕەزا شێخیزادە، لاوی کورد و خەڵکی دێلۆڕان لە لایەن هێزە حکوومەتییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥، ماشەڵا سوڵتانیان، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی “ئاسمان ئاوا” سەر بە پارێزگای ئیلام دەستبەسەر و پاش تەحەموڵی ئەشکەنجەی قورس بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواستراوەتەوە.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندان، فەرهاد نەسیری هاووڵاتیی کورد و خەڵکی ئیلام لە ناوچەی سەوزی ئاوای ئەم شارە دەستبەسەر و هەتا ئێستا زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندان، زارا نەزەری، هاووڵاتیی کوردی ٣٤ ساڵە و دانیشتووی ئیلام، بە هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ هۆڵێکی وەرزشوانی دەستبەسەرکرا. بە پێی ڕاپۆرتە وەرگیراوەکان، هێزە حکوومەتییەکان سەرەڕای پاککردنەوەی کامێراکان، بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەریی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە شوێنی هەڵگرتنی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.

ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ئەمساڵ، میکاد ئیسماعیلی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی ئیلام لە لایەن هێزە حکوومەتییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیات گواستراوەتەوە بە تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسه ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.

 

کوێەشت و تاران

ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥، ئەمیرعەلی نیازیی، منداڵی ١٦ ساڵە و خەڵکی کوێەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان، لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ ماڵی بنەماڵەییەکەی بە بەکارهێنانی توندووتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی وەرگیراو ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم منداڵە بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار بووە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم منداڵە لەبەر دەستدا نییە.

ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، جەلیل جەفاکێش هاووڵاتیی کورد و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی لە تاران دەستبەسەر و بە تێپەڕینی ٢٥ ڕۆژ هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی لەم پەیوەدنیدییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە