ڕووماڵی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار؛ دەستبەسەرکردنی ٢١ هاووڵاتیی کورد لەوانە منداڵێک لە سونقوڕ و کولیایی، کرماشان، هەرسین و دەرەشار

١٨ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١٥:٥٤

هەنگاو، چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥

دوازدە هاووڵاتیی خەڵکی سونقوڕ و کولیایی سەر بە پارێزگای کرماشان، حەوت هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان، محەممەدئەمین قەرەتەپە، خەڵکی دەرەشاری پارێزگای ئیلام و کەمال مەهدەوی، خەڵکی هەرسینی کرماشان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران. لەم نێوەدا منداڵێک بە ناوی ئارتین پەروینی و ژنێک بە ناوی ئەستێرە فروغی دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٧ی ژانوییەی ٢٠٢٦)، ماهان دەبیری‌پوور، پووریا بمخەشت، خوێندکار، ئارتین پەروینی، منداڵی تەمەن ١٥ ساڵ، ئارەش حەیاتی، تەمەن ١٩ ساڵ، ئازاد نادری و مییلاد وەیسی، خەڵکی کرماشان و محەممەدئەمین قەرەتەپە، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی دەرەشار دەستبەسەر کران.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بەفرانبار، کەمال مەهدەوی، خەڵکی هەرسینی پارێزگای کرماشان لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارەدا لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانبار، حەسەن ڕوستەمی نامداری، خەڵکی کرماشان و ئەستێرە فروغی، ڕەزا مورادی، مستەفا گوڵزار، موحسین کامیاب، محەممەد سەیفووری، ئیبراهیم پێشەوایی، مورتەزا سەرحەدی، ئیبراهیم موزەفەری، ئەحەد سەیفووری، ئارمان مەسعوودی، فەریبۆرز عەباسی، یەزدان فێعلگیری، خەڵکی سونقوڕ و کولیایی دەستبەسەر کران.

ئەم هاووڵاتییانە دوای دەستبەسەرکردن بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە