ڕووماڵی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار؛ دەستبەسەرکرانی دە هاووڵاتیی کورد بریتی لە منداڵێک لە شارەکانی گیەڵان جوانڕۆ و سنە
هەنگاو؛ شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٥
دە هاووڵاتیی کورد بریتی لە منداڵێک و سێ بریندار بە ناوەکانی عەلی ئەشرەف پیشگام، سینا کەرەمی، بەردیا دەروێشی، عەلیشا شیرمحەممەدپوور، سەهەند شیرمحەممەدپوور، سەجاد پەروازی، مەهدی ئەحمەدی، سینا ئەحمەدی، ئاسۆ کەیخوسرەوی و بێهنام فاتحی لە شارەکانی گیەڵان، جوانڕۆ و سنە، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٨ی جەنیوەریی ٢٠٢٦)، حەوت هاووڵاتیی خەڵکی گیەڵان بە ناوەکانی عەلی ئەشرەف پیشگام، سینا کەرەمی، بەردیا دەروێشی، عەلیشا شیرمحەممەدپوور، سەهەند شیرمحەممەدپوور، سەجاد پەروازی و مێهدی ئەحمەدی، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەتەوە. شایانی باسە کە سەجاد پەروازی، مێهدی ئەحمەدی و عەلی ئەشرەف پیشگام پێش دەستبەسەرکران بریندار بوونە و سەرەڕای دۆخی جەستەیی ناجێگیریان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکراون.
هاوکات هەر لەم ڕۆژەدا دوو هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ بریتی لە مێرمنداڵێک بە ناوەکانی سینا ئەحمەدی، ئاسۆ کەیخوسرەوی مێرمنداڵی ١٧ ساڵە، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەرکراون.
لە درێژەی دەستبەسەرکرانەکانی ئەم ڕۆژە، یەک هاووڵاتیی خەڵکی سنە بە ناوی بێهنام فاتحی، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەرکراوە. ناوبراو میکانیک بووە و پێشتریش پێشینەی دەستبەسەرکرانی بووە.
ئەم هاووڵاتییانە پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەتەوە و هەتا ئێستا زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.