ڕووماڵی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار؛ دەستبەسەرکردنی نۆ هاووڵاتی لە قەسری شیرین

٢٢ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١٢:١٠

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥

لە بەردەوامیی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی ئەمدواییەدا، نۆ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان، بە ناوەکانی فەرید مەردانی، فەردین مەردانی، مەتین فەتاحی، ئارەش مرادی، سەجاد مرادی، میداد مرادیان، ئیحسان کەرەمی، سینا گەوهەری و وەحید شادمان، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٨ی ژانوییەی ٢٠٢٦)، نۆ هاووڵاتیی خەڵکی قەسری شیرین بە ناوەکانی فەرید مەردانی و فەردین مەردانی (برا)، مەتین فەتاحی، ئارەش مرادی، سەجاد مرادی، میلاد مرادیان، ئیحسان کەرەمی، سینا گەوهەری و وەحید شادمان (وێنەگر و سەرۆکی ئەنجومەنی وێنەگرانی شاری قەسری شیرین)، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتییانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەلگەیەکی دادوەری و بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و دۆخی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە، دەست نەکەوتووە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە