ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی کامیار ڕەشیدی، مەیسەم چابۆک و ئەحمەد مەدەد، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاباد

٤ ڕەشەمە ٢٧٢٥، ١٣:٥٧

هەنگاو؛ دووشەممە ۴ی ڕەشەممەی ۲۷۲۵

سێ هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی کامیار ڕەشیدی، مەیسەم چابۆک و ئەحمەد مەدەد، خەڵکی شاری شاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تا ئێستا زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ۲ی ڕەشەممەی ۲۷۲۵ (۲۱ی فێبریوەریی ۲۰۲۶)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاباد بەناوەکانی کامیار ڕەشیدی و مەیسەم چابۆک، لە لایەن هێزە حکومەتییەکان بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە ۲۲ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵ (۱۱ی فێبریوەریی ۲۰۲۶)، ئەحمەد مەدەد، تەمەن ۳۶ ساڵ و خەڵکی شاباد، لە چوارڕای شارستانی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ۱۲ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی، تا ئێستا زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە پێشینەی دەستبەسەرکرانی هەیە و پێشتر لە ساڵی ۲۷۱۹دا دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە