ڕاپۆرتێک لەسەر کوژرانی هۆلاکۆ ئەیوانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاباد

٢٢ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١٧:٣٤

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥

هۆلاکۆ ئەیوانی، وەرزشکاری کوردی خەڵکی شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو شارەدا لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کوژرا. بەدواداچوونەکانی هەنگاو نیشان دەدەن کە هۆلاکۆ ئەیوانی هەمان ئەو هاووڵاتییەیە کە پێشتر هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە کوژرانی لانی کەم کەسێک لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەدا کردبوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٨ی ژانوییەی ٢٠٢٦)، هۆلاکۆ ئەیوانی، هاووڵاتیی خەڵکی شارستانی شاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا.

پێشتر هەنگاو لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا باسی لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار لە شاباد و ڕوودانی پێکدادانی توند لە نێوان هاووڵاتییان و هێزە حکومەتییەکاندا کردبوو. لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە کوژرانی لانی کەم هاووڵاتییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان و برینداربوونی چەند کەسی دیکە کرابوو.

بەدواداچوونە تەواوکارییەکانی هەنگاو نیشان دەدەن کە ئەو هاووڵاتییە کوژراوە، هۆلاکۆ ئەیوانی، وەرزشکاری کوردی خەڵکی شابادە، کە لە کۆڵانی مۆمتاز هەڵکەوتوو لە شەقامی کێشاوەرز کوژراوە.

هەروەها لە کاتی ئەم پێکدادانانەدا، لانی کەم سێ ئەندامی هێزەکانی سوپای پاسدارانیش کوژراون.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە