ڕاپۆرتی هەنگاو لەسەر کوژرانی دیار پوورچێهریق، هاووڵاتیی کورد لە تاران

٢٢ بەفرانبار ٢٧٢٥، ١٨:٣٠

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥

دیار پوورچێهریق هاووڵاتیی کورد و خەڵکی سەڵماس، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی شاری تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە. ئەمە دووەمین هاووڵاتیی کورد و خەڵکی سەڵماسە کە لەم ناڕەزایەتییانەدا لە تاران کوژراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٨ی جەنیوەری ٢٠٢٥)، دیار پوورچێهریق، هاووڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵەی کورد و خەڵکی سەڵماس، لە ڕەوتی ناڕەزاییەتییەکانی تاران لە ناوچەی پوونەکی ئەوشارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بەهەنگاوی ڕاگەیاند کە، دیار پوورچێهریق لەمدواییانەدا ئۆتۆمبێلێکی کڕیوە و ئێشی گواستنەوەی موسافیری پێکردووە و لەم دواییانەش بەمەبەستی کار چوبووە تاران.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە هەتا ئێستا تەرمی دیار ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە و بەدوادچوونی بنەماڵەکەی بێ ئاکام ماوەتەوە.

پێشتر هەنگاو هەواڵی کوژرانی کەسێکی دیکەی خەڵکی سەڵماسی بە ناوی بورهان سەیدی لە ناڕەزایەتییەکانی تاران بڵاوکردبووە.


 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە